Erbil 4°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 23:41

ته‌ندروستی هه‌ولێر هاوڵاتییان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌: به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی له‌ناكاو و خێرای نه‌خۆشی كۆرۆنا و به‌رزبونه‌وه‌ی خه‌واندنی نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كان جارێكی تر نه‌خۆشخانه‌ی فریكه‌وتنی رۆژئاوا ته‌رخانكرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا.
ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  له‌كاتی هه‌ر ڕوداوێكی نه‌خوازراو ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ن، بۆ روداوه‌كانی گوللـه‌، سوتان، روداوی هاتوچۆ، برینكاری جوانكاری، نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و ده‌مار ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجنسی بكه‌ن وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.