رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بەناوی ڕەحمان ئەحمەدیان، تەمەن 38 ساڵ و کوڕی نەریمان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شاره لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکاندا گیانی لەدەست داوە.
ڕەحمان ئەحمەدیان ڕۆژی سێشەممە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ چەند کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێیەوە دەستگیر کرابوو.
بەپێی هەمان سەرچاوە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پەیوەندی بە ماڵی ڕەحمان کراوە و پێیان گوتراوە کە کوڕەکەتان خۆی هەڵواسیوە، وەرن تەرمەکەی وەربگرنەوە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو کوژراوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە: ئەوان بە ئێمەیان گوتووە کە خۆمان تەرمەکەمان بردووەتە پزیشکی داد و پێویست ناکات ئێوە بیبەن و دوو مانگی دیکە وەڵامی پزیشکی داد بۆ ئێوە دەنێرینەوە.
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەی ڕەحمانەوە دیار بووە و شان و ملی شین بووەتەوە.
ڕەحمان ئەحمەدیان خەڵکی گوندی "سیر حەیدەرلوو"ی سەر بە ورمێ بووە و ڕۆژی ڕابردوو تەرمەکەی لە کەشێکی ئەمنیدا لە زێدەکەی خۆی بە خاک سپێردراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.