Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:00

له‌ئێران 250 کەسی دیکه‌ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا
کوردستان TV
100%

لە ئێران له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 250 کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 87 هه‌زار و 624 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند کە له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 250 کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها 27 هه‌زار و 444 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆماركراوە کە سێ هه‌زار تووشبوویان له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندراون.

به‌مجۆره‌ تا ئێستا 87 هه‌زار و 624 كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ سێ ملیۆن و 567 هه‌زار و 148 كه‌س.

به‌ تێكڕایی تاكوو ئێستا 25 ملیۆن و 190 هه‌زار و 475 پشكنین ئه‌نجامدراوە.

تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ شه‌ش ملیۆن و 927 هه‌زار و 615 كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ دوو ملیۆن و 314 هه‌زار و 988 كه‌س به‌كارهێندراوه.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له‌ 19ی شوباتی 2020 له‌ شاری قوم تۆمار كرا.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.