به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له توركیا و باكووری كوردستان، دوینێ ئێواره له شاری عهفیۆنی توركیا كۆمه‌ڵه‌ك نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورك هێرش سه‌ر ژماره‌یه‌ك كرێكاری وه‌رزیی كوردیان كردووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كرێكاره كوردانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نێوان خۆیاندا به زمانی كوردی قسه‌یان كردووه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته توركه‌كانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و پێیان گوتراوه كه ئێره توركیایه و بۆتان نییه به كوردی قسه بكه‌ن و تیرۆریستن.
به هۆی هێرشه‌كه‌وه 7 كرێكاری كورد به سه‌ختی بریندار بوونه و به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه‌یش بڕیاریانداوه كه ئه‌و كرێكاره كوردانه له شاره‌كه ده‌ربكه‌ن.
جێگای ئاماژه پێكردنه‌وه كه مانگی رابردوویش له شاری قۆنیا به هه‌مان شێوه هێرشی سه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی كورد كرابوو و چه‌ند ئه‌ندامی ئه‌و خانه‌واده‌یه به هۆی هێرشی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته توركه‌كانه‌وه به سه‌ختی بریندار ببوون.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.