Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:59

تورکیا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ ئه‌فغانستان سێ مه‌رجی بۆ ئه‌مریکا داناوه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قوبرس رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا له‌ ئه‌فغانستان بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابل له‌ گفتوگۆ و دانوستان دان و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا شه‌رت و مه‌رجه‌كانی توركیا جێبه‌جێ بكات ئه‌وا سه‌ربازانی توركیا له‌ ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه‌.

ئه‌ردۆغان گوتی: ئێمه‌ داوامان له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ له‌ رووی دیپلۆماسییه‌وه‌ ئه‌مریكا هاوكاری و پاڵپشتی توركیا توركیا، له‌ بواری لۆجستیكیدا ئه‌مریكا هه‌موو ئیمكانیاتی خۆی بخاته‌ به‌رده‌ستی توركیا و له‌ بواری ئیداری و مالیدا پێویسته‌ ئه‌مریكا پشتیوانی و هاوكاری توركیا بكات.

له‌ باره‌ی تالیبانیشه‌وه‌ ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ ئه‌فغانستان، تالیبان كێشه‌ی هه‌یه‌، پێشتر گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ تالیباندا كردووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دیالۆگی نێوانمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌

. ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.