Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:44

وه‌زیری ته‌ندروستی تورکیا: ژماره‌ی تووشبوان به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا فه‌خره‌دین كۆجا رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هۆی كۆرۆنایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌دوای جه‌ژنیش ژماره‌كه‌ زیاتر بكات، سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدییه‌ بۆ سه‌ر توركیا.
سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا پێش به‌ڕێ كه‌وتنی به‌ره‌و قوبرس له‌ فڕۆكه‌خانه‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌ گوێره‌ی ئامار و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌م دوایانه‌ ژماره‌ی تووشبووان و مردووان به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ زیادی كردووه‌، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر توركیا و پێویسته‌ رێوه‌شوێنی پێویست بگیردرێته‌ به‌ر.
ئه‌ردۆغان له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه‌ گوتی: له‌م سه‌ردانه‌دا به‌شداری له‌ كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ ده‌كه‌م و به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگیش داده‌نم كه‌ بۆ داهاتووی قوبرس زۆر گرنگ ده‌بن.
ئه‌ردۆغان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له‌ بڕیاری كۆمسیۆنی دادوه‌ری ئه‌ورووپا بۆ قه‌ده‌غه‌ كردنی په‌چه‌ كرد و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ نابه‌جێ و نادروسته‌.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ چاوه‌ڕوانییه‌كانیان، ژماره‌ی تووشبووان ومردووان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكێشانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودایه‌ و به‌شی زۆری ئه‌مانه‌ی به‌م دواییه‌ تووشی كۆرۆنا بوونه‌، جۆره‌ی نوێ كۆرۆنایان كه‌ به‌ ده‌ڵتا ده‌ناسرێت گرتووه‌.
شایانی باسه‌ كه‌ ته‌نیا دوینێ له‌ توركیا زیاتر له‌ 7600 كه‌س تووشی كۆرۆنا ببوون و 66 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست دابوو.
ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.