دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە حاجیانی ماڵی خودا لە مینا گردبوونە بۆ بەجێگەیاندنی رۆژی تەروییە، ئەمڕۆ دووشەممە حاجیان بەڕێدەکەون بۆ بەجێگەیاندنی مەزنترین روکنی فەریزەی حەج کە ئەویش راوەستانە لەسەر کێوی عەرەفات، هەر لەگەڵ خۆرهەڵاتندا حاجیان لەسەر کێوی عەرەفە دەبن تاوەکو خۆرئاوابوون.
دوای خۆرئاوابوون حاجیان بەڕێدەکەون بەرەو موزدەلیفە کە بە "نەفرە" ناسراوە و شەو لەوێ دەبن و جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بۆ مینا و بەردهاوێشنی عەقەبەی گەورە.
جێى ئاماژهيه، سعوودیە رايگهياند، بۆ ئەمساڵ بههۆى پهتاى ڤايرۆسى كۆڕۆنا تهنها نزیکەی 60 هەزار هاووڵاتى و نیشتەجێی سعوودیە بەشداری لە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەکەن.
یٔەمڕۆ حاجیانی ماڵی خودا مەزنترین روکنی فەریزەی حەج بەجێ دەگەیەنن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.