بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی له راگهیاندراوێكدا، ئهمڕۆ دووشهممه 19-7-2021ی بڵاویكردووهتهوهو رایدهگهێنێت: ئامادهكاریان بۆ جهژن كردووه و سەرجەم لیژنەکانی گەشتیاری شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری پشكنینەکانیان بۆ هاوینەهەوار و سەیرانگا و هەموو شوێنەکانی خاوەن مۆڵەتە گەشتیارییەکان چڕدەکەنەوە.
دهقی راگهیاندراو:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، ژمارەیەکی زۆر لە میوان و گەشتیاران سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی پلانی پێویستی هەیە و گرنگترینیان خۆی لەم خاڵانەی خوارەوە دەبینەوە :
١- سەرجەم لیژنەکانی گەشتیاری شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری پشكنینەکانیان بۆ هاوینەهەوار و سەیرانگا و هەموو شوێنەکانی خاوەن مۆڵەتە گەشتیاریەکان چڕدەکەنەوە.
٢- سەنتەرى زانیارى له ڕۆژانی جەژن و دواتر لە رێگەى هێلێكى گەرمەوە زانیاری پێوێست پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن لە ڕێگەی یٔەم ژمارە تەلەفونەوە 07725120235 .
٣- هەماهەنگى تەواو له نێوان گەشتوگوزار و بازگە و دەروازە و فڕۆکەخانە دروستکراوە بۆ یٔاسانکاری زیاتر .
٤ - تەواوی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانى گەشتوگوزاری پارێزگاكان بۆ هەر یٔاسانكارى و هەماهەنگی و چارەسەری کێشەکان لە پەیوەندی بەردەوام دەبن .
٥- بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی و بەڕێوەچونی کارەکان دەکات ، پەیوەندى و یٔاسانکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ هەموو لایەنە کارگێڕییە پێویستەکان بۆ هاتن و ڕۆشتنی میوان و گروپە گەشتیاریەکان چ لە سەنتەری شار و دەرەوەی شارەکان بێت .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.