له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: ئهمڕۆ یهكشهمه 18-7- 2021 ، پاڵپشت بە ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی (د. سامان بەڕزنجی) وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی لەگەڵ تیمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پاراستنی تەندروستی لە ڕۆژی پێنجشەممە 2021/7/15 دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشی کۆڕۆنا و پڕۆسەی ڤاکسین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری، بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن.
وهزارهتی تهندروستی راشیدنهگهێنێت: لەگەڵ ئامادەکردنی ڕاسپاردەکان بۆ لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بڕیاردان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و توندوتۆڵکردنەوەی رێنوێنییەکانی خۆپارێزی لەلایەن دامودەزگاکانی پەیوەنداری حکوومی و تایبەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.