Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 19:18

 منداڵی دوای جەنگ کورتە فیلمێکی گەنجێکی کورده‌و لە پێشبڕکێدایە بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەکەم

کوردستان TV
100%

منداڵی دوای جەنگ ناوی ئەو کورتە فیلمەیە کە بەشداری کردووە لە پێشبڕکێی کەناڵی جەزیرەی دۆکیۆمێنتاری، لە نێوان 200 فیلم، لە دە یەکەمەکان دەرچووەو ئێستا لە پێشبڕکێدایە بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەکەم، ئەویش لە ڕێگای بەدەستهێنانی زۆرترین لایک لە سایتی یوتیوب.

فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەری گەنجێكی کوردەوە (کەهی تیتەب) کەلە تەمەنی نۆزدە ساڵیدایە، هەروەها قوتابی بەشی سینەماو تەلەڤزیۆنە لە شاری ئیستانبۆله‌و بەهۆی سەرکەوتنی لە ساڵی یەکەمی زانکۆ بە پلەیه‌کی بەرز، هاوکات لە بەشە سەرەکییەکەی بەشێکی تریش دەخوێنێت ئەویش بەشی ڕاگەیاندنی مۆدێرن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ کەهی تیتەب دەڵێت: ( من نوێنەرایەتی هەموو کوردستان دەکەم لەم پێشبڕکێیەدا، بەڵام بە داخەوە تاوەکو ئێستا پشتگیریێکی بەهێزی خەڵکم بەدەست نەهێناوەو لایکی پێویستم نییە، بە پێچەوانەوە سێ لە ڕکابەرەکانم کە لە سێ وڵاتی جیا بەشداریان کردووە پشتگیریێکی زۆریان لێ دەکرێت و لایکێکی زۆریان بەدەست هێناوە لە یوتیوبدا.

ماوەی فیلمەکە چوار خولەکە، کە لەسەر چیرۆکی منداڵێکی خەڵکی موسڵە، دوای هاتنی داعش بۆ ناو شاری موسڵ خێزانەکەی هەڵدێن بەرەو کامپی پەنابەران، دوای ئازادکردنی شاری موسڵ، باوکی دەگەڕێتەوە بۆ سۆراغ کردنی ماڵیان، بەڵام کاتێک دەچێتە ژورەوە مینێک کە لە لایەن داعشەوە دانرابو پێیوە دەتەقێتەوەو گیانی لەدەست دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەم خێزانە بێ بەخێوکەر بمێننەوە، کوڕە مناڵەکەی کە ناوی محەمەدە ناچار دەبێت ئەرکی بەخێوکردنی خێزانە پێنج کەسییەکەی کە دایکێک و چوار خۆشک و برای لەخۆی مناڵتر بگرێتە ئەستۆو، لە بازاڕی هەولێر بە عارەبانەیێکی بچوک کار بکات و شتومەکی کڕیاران بگوازێتەوە.

پشتگیری ئەم فیلمە و ناسندنی بە خەڵک دەبێتە هۆکارێک بۆ یارمەتیدانی ئەم منداڵە، کە ئەگەر براوە بوو ئەبێتە هۆکاری زووم خستنە سەر ژیانی ئەم منداڵەو خێزانەکەی لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە، هەروەها پشتگیرییێکە بۆ ئەم دەرهێنەرە، لە داهاتوودا فیلمی باشتر دروست بکات.

ئەم پێشبڕکێیە بەردەوام دەبێت تاوەکو 26 ی ئەم مانگە.

 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.