سزای سێدارەی چوار کەس کە یەکێکیان هاووڵاتیی کوردە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2021، سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادده هۆشبەرەکان ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.
هەنگاو له زاری ههواڵنێرهكهیهوه ناسنامه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناوه‌كانی: عەلی بەندەپەرویزی، تەمەن 60 ساڵ و خەڵکی شیراز، جەواد کەریمیان، خەڵکی کرماشان نەسیر ئەحمەد بەلووچ، خەڵکی زاهیدان و مێهرداد گوڵشەنی خەڵکی کرمان راگەیاندووە.
ئەم چوار بەندکراوە رۆژی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان رەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان کرابوون.
جێگای ئاماژەیە کە بەرپرسانی بەندیخانە بە بیانووی ئەوەی کە لەسێدارەی نادەن ئیزنی دوایین چاوپێکەوتنیان بە عەلی بەندەپەرویزی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەداوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو لە بەندیخانەی ئیسفەهان رایانگەیاندووە کە، دوای ئەوەی موحسینی ئەژەیی وەک بەرپرسی دەزگای داودوەریی ئێران دەستبەکار بووە، لەماوەی دوو هه‌فته‌دا لانیکەم 17 بەندکراو لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان بە تۆمەتەی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون.
ئێران چوار که‌سی له سێداره‌دا که یه‌کێکیان کورده
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.