مقهدهمی ماف پهروهر ،عەلى جەمال قدورى گوتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی شەممە 17-7-2021، لە گوندی صاڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوو کرێکارێک بەناوی (حهسهن حوسێن عهلی ) لەدایکبووی (1970) دانیشتووی گوندی باریکە لەکاتی کارکردندا لەکۆگایەک خۆڵ دەکەوێت بەسەریداو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
راشیدهگهێنێت: بەوتەی شایەت حاڵەکان بەڕافیعە خۆڵیان گواستۆتەوە و فەردەیەک خۆڵ لە رافیعەکە بەربۆتەوەو کەوتوە بەسەریدا و گیانیلەدەستداوە.
عهلی جهمال قدوری راشیگهیاند: دوای رووداوهكه ، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو خاوەنی کۆگاکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (411) بەندکراوە.
پۆلیسى گەرمیان: کرێکارێک لەکاتى کارکردندا گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.