دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، شه‌قامی عێراقی ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینیوه، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵیت، ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌در سه‌رپێچی یاساكانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه و ئه‌سته‌مه به‌بێ ره‌وتی سه‌دریش هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌بچێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه عزەت شابەندەر کەسایەتی سیاسی سەربەخۆ لە تویتەر نوسیویەتی، ھەندێک لایەنی سیاسی بە ئاشکرا کار بۆ ئەوە دەکەن ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا لە 10ی 10 بکرێت، لە ھەمانکاتیشدا ھەندێک لایەنی تر بەنھێنی کاری ئەستەم دەکەن بۆ دواخستنی.
بەوتەی شابەندەر بەریتانیا و ھۆڵەندە بانگەشە بۆ دەکەن کە عێراق وڵاتێکی ئارام نییە بۆ ھەڵبژاردن.
لای خۆشیه‌وه عامر فایز پەرلەمانتاری عێراق، رایگه‌یاندووه پاشگەزبوونەوەی سەدر لە بڕیاری بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن نزیکترینە لە واقع بەو پێیەی لە رابردوودا چەندین جار ھەڵوێست و بڕیارەکانی پاشگەزبووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.