به‌پێی بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كه به‌رواری 17ی ته‌مووزی له‌سه‌ره به ژماره 21، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه، هاوسه‌رۆك لاهور شێخ جه‌نگی تێكڕای ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌دات به هاوسه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی، تا كاتی ته‌واوبوونی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و.
بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان خاڵی یه‌كه‌می كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییه كه له رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌وه له‌باره‌ی كێشه‌ی هاوسهرۆكانهوه به‌ڕێوه‌چوو و، تیاییدا له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی په‌سندكراوه.
بڕیاره‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه :هاوسه‌رۆك لاهور شێخ جه‌نگی تێكڕای ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌دات به هاوسه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی، تا كاتی ته‌واوبوونی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و وبڕیارهكهش له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.