قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ لە رۆژانی جەژندا کوشتارگەکان کراوە دەبن و تیمەکانی تەندروستی چاودێری و پشکنین بۆ ئاژەڵەکان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: لە سەیرانگا و گۆڕستان و شوێنە گشتییەکان تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنی و فریاگوزارییەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان ئامادەدەبن.
ئەمڕۆ شەممە (2021.7.17) له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنەی ئەمنی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەشێک لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبونەوە بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قائیمقامی سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكراكرد.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: بەرنامەو پلانی تایبەت بۆ رۆژانی جەژن و پێش جەژن و دوای جەژنیش دانراوە و لەمڕۆوە دەچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه هه‌روه‌ها لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردان و پشكنینه‌كانیان له دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان چڕتر دەکه‌نه‌وه.
وتیشی: بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، لیژنەی ئەمنی و فریاگوزاری و تەندروستی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک گۆڕستانەکانی سلێمانی و شوێنە گشتیەکان و سەیرانگاکان بڵاودەبنەوە و لەرۆژانی جەژن و دوای جەژنیش، بەو هیوایەی روداوەکان کەم بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەموو شوێنەکانی ئاژەڵفرۆشی تیمەکانی تەندروستی ئامادەدەبن تا بەشێوەیەکی تەندروست قوربانیكردنهكان بەڕێوەبچێت، هەموو لایەک ئەبێت هاوکار بین بۆجێبەجێکردنی سەرجەم رێکارەکان و هەر لەو بارەیەشەوە د. ئاری نوێنەری لیژنەی تەندروستی لە قائیمقامیەتی سلێمانی وتی: کوشتارگەکان کراوە دەبن لە رۆژانی جەژندا و پزیشکانی ڤێتنەری لەو کوشتارگانە ئامادە دەبن بۆ پشکنینی ئاژەڵەکان و بەهەمان شیوە ئاگاداری پاراستنی ژینگەش دەبن، هەتا بەرێگایەکی تەندروستی پرۆسەکە بەرێوەبچێت.
قائیمقامی سلێمانی ئاماده‌کارییه‌کانی رۆژانی جەژن راده‌گه‌یه‌نێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.