Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:36

شاندێکی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو سەردانی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

کۆنسولی تورکیا لە مووسڵ، مەھمەت کوچوکساکاڵڵی رایگەیاند کە بەم نزیکانە شاندێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی تورکیا بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو سەردانی عێراق دەکات.

مەھمەت کوچوکساکاڵڵی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو لە نێوان عێراق و تورکیا زۆر گرنگە و گوتی: "سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کەسێکی شارەزای وەک نێردەی تایبەتی خۆی بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو لەگەڵ عێراق دەستنیشانکردووە کە ئەوەیش پرۆفیسۆر فەیسەڵ ئۆغلۆ-یە".

باسی لەوەشکردووە کە ھەوڵەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو لە نێوان ھەردوو وڵاتدا بەردەوامە و راشیگەیاندووە کە دوو ھەفتە لەمەوبەر شاندێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی تورکیای کرد و گوتیشی: "بەم نزیکانە شاندێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی تورکیا بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو سەردانی عێراق دەکات".

سەبارەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە لایەن کۆمپانیاکانی تورکیاوە لە عێراق، ئەوا مەھمەت کوچوکساکاڵڵی رایگەیاند کە ساڵانێکی زۆرە کۆمپانیاکانی تورکیا کاری وەبەرھێنان لە عێراق ئەنجام دەدەن.

کۆنسولی تورکیا لە مووسڵ، مەھمەت کوچوکساکاڵڵی گوتیشی: "لەئێستادا دوو کۆمپانیای گەورەی تورکیا لە بواری وەبەرھێناندا پڕۆژەی ئاو لە شاری مووسڵ جێبەجێ دەکەن"

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.