73 كۆچبه‌ر له قه‌زای ئه‌رجیش له پارێزگای وان ده‌ستگیركران.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی جه‌ندرمه به‌رده‌وامن له رێگه‌گرتن له كۆچی نایاسایی بۆ توركیا. له‌و میانه‌یه‌دا 50 هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانیان له ناو مینی پاسێكدا له ناوچه‌ی تۆپراكڵی له قه‌زای ئه‌رجیش ده‌ستگیر كرد.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆچبه‌ران كه له توانای مینی پاسه‌كه‌دا نه‌بوو، به‌شێك له كورسییه‌كانی مینی پاسه‌كه ده‌رهێندرابوون.
هه‌روه‌ها 23 كۆچبه‌ری نائاسایی دیكه‌یش كه ئه‌وانیش ئه‌فغانستانین له گونده‌واری ناوچه‌ی ئاشاغیگۆزو ده‌ستگیركران.
دواتر پشكنینی ته‌ندروستی بۆ كۆچبه‌ره‌كان بۆ كرا و راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران كرانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.