كۆمیسیۆنى باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه بڕیاره له ده‌ی تشرینى یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، دوا نه‌خراوه.
له‌و ڕووه‌وه كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی به‌وه‌دا، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه‌وه له‌باره‌ی دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له عیراق بڵاوكراونه‌ته‌وه راست نین.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا به‌ڕێوه بچێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كه دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیاران ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دێت موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا به‌شداری ناکات. سەدر هاوكات وەزیرەکانی سەر بە رەوتەکەی لە کابینەی مستەفا کازمی کشاندەوەو ڕوونیكرده‌وه كه له‌م حكوومه‌ته‌ی ئێستا‌و داهاتووی عێراقدا به‌شداری ناكه‌ن، چونكه هه‌موویان گه‌نده‌ڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.