لە ویلایەتی خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران، هاووڵاتییان دژ بە بێئاوی رژانە سەر شەقامەکان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە وەرگیراون، لە شارەکانی حەمیدییە، بۆستان، شادگان، شوش، دانیال و ماهشەهر-ی سەر بە پارێزگای خوزستان بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە خۆپیشاندان کرا.
خۆپیشاندەران لە بەشێکی شارەکاندا تایەیان لەسەر شەقامەکان سوتاند و دواتر هیزەکانی پۆلیس بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکان کرد.
لە مانگەکانی هاویندا پلەکانی گەرما لەو ویلایەتە دەگەنە 50 پلەی سەدی و زۆرینەی دانیشتوانەکەشی عەرەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.