ئاژانسەکانی ھەواڵ رایگەیاند، لە ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا بەهۆى بارانی بەخوڕەوە و دروستبوونی لافاوەوە نزیکەی 50 کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە ئەڵمانیا دەسەڵاتداران دۆخى لەناکاویان راگەیاندووە، ئەمەش لە کاتێکدایە بۆماوەى چەند رۆژێکە بارانێکی بەخوڕ رووی کردۆتە ناوەڕاست و رۆژئاواى ئەو وڵاتە و بۆتە هۆکارى دروستبوونى لافاو. تاوەکو ئێستاش، 42 کەس گیانیان لە دەست داوە و دەیانى تریش بێسەروشوێن بوونە و نزیکەى 50 کەسیش کەوتوونەتە ژێر سەقفى خانووەکانیانەوە و چاوەڕوانى تیمەکانى رزگارکردن دەکەن.
لە ئێستاشدا لە ئەڵمانیا، 200 هەزار ماڵ بێ کارەبان و سوپاش بڵاوەى پێکراوە بۆ یارمەتیدان و رزگارکردنى هاووڵاتیان.
ھەروەھا هێڵەکانى شەمەندەفەر لە بەشێکى زۆرى باکوورى راین- وێستفالیا راگیراون.
لە وڵاتی بەلجیکاش، لە دەرئەنجامى بارانبارین و درووستبوونی لافاوەوە 4 کەس گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها، لە وڵاتی تورکیا بەهۆى بارانبارین و لافاو لە پارێزگاى رایز، لە باکوورى رۆژهەڵات، بەلایەنى کەمەوە 2 کەس گیانیان لە دەست داوە و 3 کەسى تریش بێسەروشوێنن.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم شەپۆلى بارانبارین و لافاوە وڵاتەکانى سویسرا، هۆڵەندا، فەرەنسا و بریتانیاشى گرتۆتەوە و بۆتە هۆکارى کەوتنەوەی زیانى گەورە.
لە ژمارەیەک وڵاتانی یٔەوروپا ، بەهۆى لافاوەوە نزیکەی 50 کەس گیانیان لە دەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.