Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:18

ژماره‌یه‌ک سه‌ناتۆری ئه‌مریکی له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ بۆ قوبرس نامه‌یه‌کیان داوه‌ته‌ بایدن

له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ناڕازی و نیگه‌رانن
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌كی سه‌ناتۆری ئه‌مریكی له‌ هه‌ر دوو باڵی كۆماری و دیموكراته‌كان، نامه‌یه‌كیان داوه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن و له‌ نامه‌كه‌دا ئه‌و سه‌ناتۆره‌ ئه‌مریكاییانه‌ باسیان له‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ باكووری قوبرس كردووه‌.

سه‌ناتۆره‌كان له‌ نامه‌كه‌دا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ربڕیوه‌ و داوایان له‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه‌ رێگری له‌و سه‌ردانه‌ بكات چونكه‌ ئه‌ردۆغان به‌و سه‌ردانه‌ و به‌و په‌یامانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ئاراسته‌یان ده‌كات دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

سه‌ناتۆره‌كان هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ پێشنیاری ئه‌ردۆغان بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت به‌ كێشه‌ی قوبرس ده‌ربڕیوه‌ و جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌ دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات. چاوه‌ڕِِوان ده‌كرێت سه‌رۆككۆماری توركیا 20 ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی باكووری قۆبروس بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵای یه‌كێتی ئه‌ورووپایش دژایه‌تی یه‌كێتی ئه‌ورووپای به‌رامبه‌ر به‌ پێشنیاری ئه‌ردۆغان بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت بۆ كێشه‌ی قوبرس ده‌ربڕی بوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو كه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی قووڵتركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.