Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 13:15

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ستگیر کردنی 2 که‌سی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت: لەچوارچێوەی کاروچالاکیە بەردەوامەکانی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و لەپێناو پارێزگای لە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان و ڕێگری لە سەرپێچیکاران توانرا  2هاووڵاتی لەکاتی ڕاوکردن دەستگیربکرێن .
رایده‌گه‌یه‌نن: دوای ئەوەی  تیمێكی هاوبەش لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنکەی پۆلیسی دارستان شۆڕش پێکهێنرا و دەرچونێکی مەیدانیان ئەنجامدا و توانیان لەسنوری گوندی ( سێ گۆمەتان )   2 هاووڵاتی لەکاتی ڕاوکردن دەستگیربکەن و هاوکات دەستبگرن بەسەر یەک چەکی جۆری  نـــاتۆ لەگەڵ  یەک ماتۆرسکێڵ و یەک لایت دا  .
جێگای ئاماژەبۆکردنە،  دەستگیرکراوەکان پێشینەی ڕاوکردنیان هەبووە و بۆ ئەومەبەستەش  پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی  دادوە کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.