Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:31

چەکی پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هه‌رێم دابەش دەکرێت

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: قۆناغی یەكەمی چەكی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2021 دابەش دەكرێت.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (2021) وەک کاروانى یەکەم چەکەکانیان گەیشتە هەرێمی کوردستان و دوای پشووەكانی جەژنی قوربان دەست بە دابەش كردنی دەكرێت بەسەر جوتیاران.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کاروانى یەکەمى چەکى پارەى گەنمى جوتیاران بڕەکەى پێنج ملیار دینارە، هەولێر/ یەک ملیارو پێنج سەد ملیۆن دینار. هه‌روه‌ها سلێمانی/ دووملیارو پێنج سە د ملیۆن دینار، دهۆک/ یەک ملیار دینار

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.