ساڵح محەممەد عێراقی ناسراو بە وەزیری موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر داوا دەکات ئەحمەد جەفاجی، پارێزگاری زیقار لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
ساڵح محەممەد عێراقی لە ههژماری تایبهتی خۆی له تۆری كومهڵایهتی تویتهر له پۆستێکدا لە دەڵێت، وەک هەنگاوی یەکەم پێویستە پارێزگاری ناسریە دەستبەجێ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، بەتایبەتی دوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری تەندروستیی ناسریە لە پۆستەکەی.
ئاماژهی بهوهش كردووه، دواتر کاربکرێت بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت لە ناسریە و ئاسایش و سەقامگرییەکەی، لە پاشان جێبەجێکردنی سیستەمێکی تووند لە نێو نەخۆشخانە حکومییەکان لە سەرجەم پارێزگاکاندا.
تویتەکەی وەزیرەکەی سەدر، لە دوای تویتێکی موقتەدا سەدر هات، کە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، لەسەر سووتانی نەخۆشخانەکان، سزای کەمتەرخەمەکان بدات و ئەگەرنا حکومەت خۆی بەرپرس دەبێت.
وەزیرەکەی سەدر لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتی: دوورخستنەوەی پارێزگاری ناسرییە داواکاریمانە، شەوی دووشەممە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە شاری ناسریە ئاگری گرت و ژمارهیهك نهخۆش گیانیانلهدهستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.