دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئهو هاووڵاتیانه ئاگادار دهكاتهوه ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن.
ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن، لەبەر هەبوونی هەندێک گرفتی تەکنیکی و ئیداری، لە ئێستادا ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتی وڵاتی ئێران بکەن.
ئێمە بە بەردەوامی لە رێگەی پەیوەندییەکانەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران لە گفتوگو داین بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە و دانانی رێکار و میکانیزمێکی گونجاو تاکو گەشتیاران بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان هاتوچۆی وڵاتی ئێران بکەن.
بۆیە داوا لە هەموو گەشتیاران و هاووڵاتیانى بەرێزی هەڵگری پاسپۆرتی عیراقى دەکەین جارێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بەمەبەستی گەشت کردن بۆ وڵاتی ئێران تاکو ئەم بابەتە رێکدەخرێت و پاشان ئاگاداری هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.