Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 16:39

سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکى سه‌ربازیى هاوپەیمانان کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ دیدارێكی نێچیرڤان بارزانى و جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و سووریا هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى داعش تاوتوێكرا.

پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ ڕیچارد بێڵ، جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و سووریا و شاندێکى یاوەرى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ عیراق و سووریا، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش تاوتوێ كران و هەڵسەنگاندنێکى واقعییان بۆ دۆخەکە کرد.

نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعشدا کرد و ئاماژەى بە گرنگیى ڕاهێنان و مەشقپێکردنى پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتییەوە کرد.

لاى خۆیەوە جەنەراڵ بێڵ خۆشحاڵیى خۆى بۆ هاریکارى و هەمەهانگیى هێزەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە عیراق و هەرێمى کوردستان نیشان دا و هەماهەنگى و هاریکاریى نێوان پێشمەگە و سوپاى عیراقیان بۆ بەرەنگاربونەوەى داعش بە پێویست زانى.

هەردوولا لەسەر گرنگی و پێویستیى هاریکارى و هەماهەنگیى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ بنەبڕکردنى یەکجارەکیى داعش و هاریکارى و هاوبەشى لەپێناو دابینکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عیراق و ناوچەکە، هاوڕا بوون.

nb

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.