له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كاتژمێر 2 پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 14-7-2021 به‌كاتی به‌رلین، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه رایده‌گه‌ێنێت: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان، لە سەردانێکی فەرمیدا شاندێكی وەزارەت بە سەرۆکایەتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیان.
پێشتریش وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاندبو، ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە چوارچێوەی کاری وەزارەتە بۆ چوار ساڵی تەمەنی خۆی لە کابینەی نۆیەمداو بە پشتیوانی حکومەتی هەرێم، بەو ئاراستەیەیە کە پڕۆژەی هێڵی ئاسن بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوروەوە هەنگاوی گرنگ نراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.