وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە عێراق بووەتە ئەندام لە ئەنجوومەنی جێبەجێکردنیی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عێراق بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنیی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە ساڵی2022 تا ساڵی 2024.
ئەحمەد سەحاف باسی لەوەشکردووە، بە ئەندامبوونی عێراق لە ئەنجوومەنی جێبەجێکردنیی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە میانی بەستنی کۆنگرەی رێکخراوەکە کە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داھاتوودا لە لاھای بەڕێوەدەچێت، پەسەند دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.