Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:25

ئیسرائیل و ئیمارات لە بواری کشتوکاڵدا رێککەوتننامەیه‌کیان واژووکرد

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل و ئیمارات لەسەر بابەتەکانی توێژینەوە، پێشخستن و بازرگانی کشتوکاڵ رێککەوتنیان ئەنجامدا.

وەزیری دەوڵەت لە ئیمارات بۆ کاروباری ئاسایشی خۆراک و ئاو، مەریەم مهێری لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل، عودەید فۆریر رێککەوتننامەیەکی لەبارەی بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵ واژووکرد.

وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل، عودەید فۆریر سەبارەت بە رێککەوتننامەکە لە هەژماری خۆی لە تویتەر، رایگەیاندووە ''شەرەفمەندم بە پێشوازیکردن لە وەزیری ئیماراتی مەریەم مهێری و واژووکردنی ئەو بەڵگەیە لەگەڵیدا کە هاریکاری لەبواری پێشخستن و بازرگانی کشتوکاڵ لەنێوان ئیسرائیل و ئیمارات دەستەبەر دەکات''.

ئیمارات و ئیسرائیل لە 15ی ئەیلوولی 2020دا لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی ئەمریکا، رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان واژووکرد.

لەو رۆژەوە تا ئێستا، ئیمارات و ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر رێککەوتننامەیان لە چەندین بواری جیاجیادا وەک؛ بازرگانیی، وەبەرهێنان، میدیا، تەندروستیی و فڕۆکەوانیی واژووکردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.