Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 20:35

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا به‌دواداچوون بۆ بریاڕێکی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌کات

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگى په‌یوه‌ست به‌ كارى لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12-7-2021، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
 لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر بڕیاڕێكی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروبارى ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه‌ به‌بێ مۆڵه‌تی خوێندن به‌ده‌ستهاتوون، كه‌ له‌دانیشتنی ڕابردووی په‌رله‌ماندا به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕاسپارد به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بڕیاره‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیی پێكهێنا بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروبارى ئابووری بكات.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی دوانزه‌ و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ چاودێریی وردی پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.
له‌ كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر نووسراوه‌كان خسته‌ ڕوو و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.