لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، دژبە خراپی رەوشی کارەبا و ئاو خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیی لە پارێزگای دیالە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و لە میانیدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لەهەمبەر خراپی رەوشی کارەبا و ئاو.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە بەخێرایی رەوشی کارەبا و ئاو لە پارێزگای دیالە چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا کارەساتی مرۆیی و تەندروستیی لە پارێزگاکەدا روونەدات.
ھەروەھا ژمارەیەک خۆپیشاندەر بە میدیاکانی عێراقیان راگەیاندووە کە لەئێستادا، دانیشتوانی 40 گوندی سنووری پارێزگای دیالە بێ ئاون و ئەگەری ھەیە ماڵوحاڵیان جێبھڵن.
لهپارێزگای دیاله و ڕۆژههڵاتی عێراق خۆپیشاندان دژ بە خراپی رەوشی کارەبا و ئاو ئهنجامدرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.