Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:30

حیکمه‌ت محه‌مه‌د : پێویسته‌ حکومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتووانی هێرشه‌کانی تورکیا بکاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

حیكمه‌ت محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پ د ك له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ به‌دواداچوونی په‌رله‌مان له‌ شه‌رو ئالۆزیه‌كانی پ ك ك و توركیا رایگه‌یاند :

به‌دواداچوونی ئێمه‌ وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌و هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئه‌نجام درا كه‌ ته‌واوی نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی له‌ خۆ گرتبوو ، هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌كیش له‌ به‌غداوه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌مان پرس هاتبوون سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین كه‌ چ زیانێكیان به‌ركه‌وتووه‌ ، هه‌زاران دۆنم سووتاون ، ره‌زو باغ و بستان تووشی تێكچوون و له‌ناوبردن بوونه‌ .

خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ئاواره‌ بوونه‌ و مه‌ڕو ماڵاتیان تووشی زیانێكی گه‌وره‌ بوونه‌ . سته‌مێكی گه‌وره‌ به‌ر قه‌زای ئامێدی و زاخۆ كه‌وتووه‌ ، جگه‌ له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ . لێژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ هاتن و راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، به‌رای منیش پێویسته‌ عێراق رۆڵی كارای خۆی ببینێت ، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته‌ زلهێزه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه‌ ، كه‌ پێویسته‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرن .

پێویسته‌ ئه‌و پرسه‌ی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت . پێویسته‌ له‌ سه‌ر پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌رگری له‌و هه‌رێمه‌ بكه‌ن كه‌ تاكه‌ ئه‌زموونه‌ و گه‌رمایی ده‌به‌خشێته‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان . پرسی قه‌ره‌بوونه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی بكاته‌وه‌ ، نزیكه‌ی 8 مانگه‌ رێككه‌وتنی شه‌نگال مۆركراوه‌ به‌لام جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ ، ئه‌ویش له‌ به‌ر بوونی حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه‌ ، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت ده‌نگی ناره‌زایی بگه‌یه‌نێته‌ توركیا ، بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانی له‌ گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ له‌ ناو خاكی توركیا چاره‌سه‌ر بكات .

پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی به‌ خاوه‌نی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت بۆیه‌ ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی پارتی . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت كه‌ په‌كه‌كه‌ كیشه‌ی له‌ گه‌ڵ پارتی هه‌یه‌ ، زۆر هه‌ڵه‌یه‌ ، بۆیه‌ خۆیان به‌ دوور ده‌گرن له‌ به‌رگری كردن و نواندننی هه‌ڵوێست بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.