Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:41

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ به‌شداری له‌ پێشانگای نێودەوڵەتی ساڵانەی پۆڵۆنیا ده‌کات

کوردستان TV
100%

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 11 ى 7 ى 2021 ،  بەئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت ، پێشوازیمان کرد لە هەریەک لە باڵیۆز و کۆنسولی گشتی کۆماری پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایده‌گه‌ێنێت: لەم دیدارەدا بەووردی گفتوگۆمان کرد دەربارەی چەندین تەوەری گرنگ بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولامان، بەتایبەتی لەبوارەکانی پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاڵوگۆڕی ئابوری و بازرگانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی زانستی و ئەکادیمی و رەخساندنی دەرفەتی کار و راهێنانی فەرمانبەران و جوتیاران و گەشەپێدانی پرۆژەکانی گاوداری و کەرتی دەواجن و دامەزراندنی کارگەی بەرهەم هێنانی شیرەمەنی و دابین کردنی ئاسایشی خۆراک و دۆزینەوەی بازاڕ و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیاران و هەناردەکردن بەکوالێتی زۆر بەرز بۆ دەرەوەی ووڵات.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، لەرێگەی تیمێکی هونەری وەزارەتمان ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وڵاتی پۆلەندا.
راشیده‌گه‌ێنێت: لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان بانگهێشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویان کرد بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی ساڵانەی پۆڵۆنیا کە لەچەند مانگی داهاتوو بڕیارە ئەنجام بدرێت بۆمەبەستی سوود وەرگرتن و گواستنەوەی ئەزموون و پێشکەوتنی ئاستی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و ئاودێری.
له‌ كۆتاییدا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایده‌گه‌ێنێت: زۆر سوپاسی ئەو پاڵپشتیەی ووڵاتی پۆلەندا دەکەین و بەڵێنی هەموو جۆرە ئاسانکاریەکمان پێدان بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی وڵاتی پۆڵەندا بتوانن سەرمایەگوزاری ئەنجام بدەن لە هەرێمی کوردستان لەپێناو پێشخستن و پەرەپێدانی بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ وەک بنەمایەکی بەهێزی ئابووری.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.