لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 11 - 7 - 2021 ، سەروەر کەمال ھاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بارزگانی لەدیوانی وەزارەت لەگەل «ئاراکاوا میکیھێرۆ» کۆنسوڵی ژاپۆن لە هەولێر کۆبویەوە.
وه‌زاره‌تی بازرگانی رایدهگهێنێت: لەکۆبونەوەکەدا تاووتوێی چەندین بابەتی پەیوەست بە بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆن کرا .
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: کونسوڵی ژاپۆن هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوامیان هەبێت و خۆشحاڵی و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی بازرگانی رایدهگهێنێت: هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه لە نێوان تیمی وەزارەت و كونسوڵی ژاپۆن به‌رێوه‌چوو، چەندین پێشنیاز خرایە ڕوو کە دەبێتە مایەی پێشکەوتنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو لا.
هه‌رێمی کوردستان و ژاپۆن په‌ره به په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کانی نێوانیان ده‌ده‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.