Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:40

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەهۆی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە "داعش" خەریکی رێکخستنەوەی ریزەکانیەتی

له‌ داقوق داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر گوندی عه‌لی سه‌رای
کوردستان TV
100%


دەیڤ ویلیامز، فەرماندەی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە "داعش" گوتی، رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" کار دەکات لەسەر رێکخستنەوەی ریزەکانی لە پارێزگای دیالە لە عێراق و ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی سووریا. 
یٔاماژەشی پێدا، میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان دانیشتووانە سوننەکان لە دیالە بێزار دەکەن و ناچاریان دەکەن بچنە نێو ریزەکانی "داعش".
ئەوەشی راشیگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی یٔەم دواییەی میلیشیاکان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا وایکرد لە ئەمریکا سەرنجی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی "داعش" تێکبدات.
ویلیامز، رایگەیاند، ئەو میلیشیانە هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکەن بەڵکو ئاڵۆزتری دەکەن، هەڕەشە و هێرشی میلیشیاکان بۆ ناچارکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر کشانەوە لە عێراق هیچ سوودێکی نابێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.