Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:34

جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ک سە‌رۆکی دە‌زگای نوێی زانیاری ناساند

کوردستان TV
100%


نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 11 - 7 - 2021 ،قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی ئە‌منی كرد و مامۆستا ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌.
‌نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایده‌گه‌ێنێت: لەكۆبوونە‌وە‌كەدا‌ كه‌ لە‌ دە‌باشان ئە‌نجامدرا، جێگری سە‌رۆكی حكوومه‌ت پاش ئە‌وە‌ی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند، داوای لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وام بن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن.
ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاوڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی.
لە‌كۆبوونە‌وە‌كەدا‌، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌رێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و فە‌رماندە‌ی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.