حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 1 ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەک لە سلێمانی تەرخان دەکات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 11 - 7 - 2021 ، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (1,617,640,000) یەک ملیار و شەش سەد و حەڤدە ملیۆن و شەش سەد و چل هەزار دینار، تەرخان کرا بۆ چەند پرۆژەیەک لە شاری سلێمانی.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راشیدهگهێنێت: پڕۆژه‌كان بریتین له: پرۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی منداڵان و منداڵبوون کە لەو بڕە بودجەیە یەک ملیار و 384 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و پرۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی ڕۆماتیزم و چارەسەری سروشتی، کە بڕی 233 ملیۆن و 640 هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە.
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی گرنگ له سلێمانی جێبه‌جێده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.