Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:51

د. محه‌مه‌د شوکری: باج له‌سه‌ر خه‌ڵک زیاد نه‌کراوه‌ به‌ڵکو رێکخراوه‌

کوردستان TV
#7
100%

سـەرۆکی دەسـتەی وەبـەرهـێنـان رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی رابردوو وه‌رگرتنی باج وه‌كو پێویست نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ سه‌ر خه‌ڵك باج زیادی نه‌كردووه‌، به‌ڵام هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی دراوه‌.

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ کـابـینـەی نـۆیـەم قـۆناغـێکـی سـەخـت بەردەوامیی خـزمەتگـوزاریی و چـاکسـازی  د.  مـحـەمـەد شـوکـری ـ سـەرۆکی دەسـتەی وەبـەرهـێنـان رایگه‌یاند: پرسی چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن و به‌رده‌وامه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌و رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و رێكخراون، له‌ ئاینده‌دا به‌ به‌رهه‌م ده‌گات.

كابینه‌ی نۆیه‌م دووساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، زۆر پێشكه‌وتنی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كابینه‌كانی دیكه‌ له‌ رووی ئابووری و كاركردن و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ، دووساڵی سه‌خت و دژوار ، ته‌حه‌دییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ ، كه‌ له‌ ماوه‌ی   دوو ساڵی رابردوو ئه‌و داهاتانه‌ به‌رز بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌ستن به‌ داهاتی نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه‌ .

ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان هاته‌ پێش له‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، خه‌ریكن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن، له‌ سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كارمان كرد له‌وانه‌ كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار بكه‌ین شانبه‌شانی كه‌رته‌كانی دیكه‌ .

شوكری گوتیشی: پلانی وه‌به‌رهێنانمان دانا ، هه‌وڵمان دا ئه‌و پلانه‌ بخه‌ینه‌ سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان، گه‌وره‌ترین گۆرانكاری كه‌ ئه‌نجامماندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانین خه‌ڵك چی ده‌وێت و حكومه‌ت چی پێویسته‌، حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات به‌رهه‌می ناوه‌خۆ بپارێزێت .

د.  مـحـەمـەد شـوکـری رایگه‌یاند: له‌ پلانی وه‌به‌رهێنان 11 ناوچه‌ی پیشه‌سازیمان دیاریكرد ، تایبه‌تمه‌ند ده‌بن بۆ دروستكردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆراك، پێویسته‌ قه‌ناعه‌ت به‌ وه‌به‌رهێن بكه‌ین ، پێویسته‌ رێگه‌ی ئاسان فه‌راهه‌م بكه‌یت بۆ وه‌به‌رهێن، تا راده‌یه‌كی زۆر هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆیان بكرێت .

سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنه‌وه‌ی باج ، جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران زیاتر گرنگی به‌ رێكخستنه‌وه‌ی باج داوه‌ و كاری له‌ سه‌ر كردووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌وڵ دراوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان زیاتر گرنگی پێ بدرێت .

له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌ گشتی وه‌رگرتنی باج وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ ، به‌ڵام له‌ سه‌ر خه‌ڵك باج زیادی نه‌كردووه‌، به‌ڵام هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی دراوه‌ .

راشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی داوه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌وت و گومرگ و باج ، هه‌روه‌ها له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی بێت . جگه‌ له‌ كه‌رتی گه‌شت و گوزار ئه‌ویش لایه‌نێكی دیكه‌یه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ی داهات .

پرسی چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن و به‌رده‌وامه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌و رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و رێكخراون، له‌ ئاینده‌دا به‌ به‌رهه‌م ده‌گات.

له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كێشه‌ هه‌بووه‌ ، ئێستا هه‌وڵی باشتر بوونی ده‌كرێت ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشتر ئه‌و پرۆژانه‌ له‌ خزمه‌ت خه‌ڵكی كوردستان بێت .

له‌ بواری وه‌به‌رهێنان دابه‌شكردنێكی باش كراوه‌ له‌ نێوان پارێزگاكان، حكومه‌ت هیچ جیاوازی نه‌كردووه‌ له‌ نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان .

له‌ داهاتووشدا زیاتر جه‌خت له‌ سه‌ر كشتوكاڵ و گه‌شت و گوزارو پیشه‌سازی و په‌روه‌رده‌و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ین .

ئاماده‌كردن: سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.