لیژنه‌ی به‌دواداچوونی زیانلێكه‌وتووانی شه‌ری په‌كه‌كه و توركیا داوا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه مافی ڕه‌وای كورد له توركیا بسه‌لمێنێت و داواش له توركیا ده‌كات كه كێشه‌ی په‌كه‌كه و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد لێكجوودا بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی راسپارد بۆ به‌دواداچوونی مه‌یدانی له‌باره‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا، ئه‌م لیژنه‌یه راپۆرتی به‌دواداچوونه‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رزكردووه‌ته‌وه و تیایدا گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و ده‌رخسته‌ی زیانه‌كان و گرنگترین راسپارده‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌و ئاڵۆزییه خستۆته‌ڕوو.
لیژنه‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه له‌وه‌ی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بیانووی داوه‌ته سوپای توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و داگیركاری بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات گوێ پێنه‌دان و به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی حكومه‌تی فیدڕاڵی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه.
هاوكات لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه په‌كه‌كه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و بریندار كردووه كه له كاتی ئه‌ركدابوون بۆ پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كان، هه‌روه‌ها سوپای توركیا به قوڵایی پازده تا چل كیلۆمه‌تر هاتۆته نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له حه‌فتا بنكه و باره‌گای سه‌ربازی و ئه‌منی له‌و ناوچانه دروستكردووه و هه‌زاره‌ها دۆنم پوش و پاوان و له‌وه‌ڕگاكانی هه‌رێمی كوردستانی سووتاندووه و سه‌دان گوندیش وێران بووه و دانیشتووانه‌كانیان ئاواره بوون و هه‌زاران هاوڵاتیش به‌هۆیه‌وه بێكاربوونه.
لیژنه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا به پێویستی ده‌زانێت سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نێو ماڵی كوردستانی ڕێكبخه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت و به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بدرێت ئه‌م پلانه مه‌ترسیداره پووچه‌ڵبكرێته‌وه.
هاوكات حكومه‌تی فیدڕاڵی به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خاك و سنووری عێراق و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گشت زیانلێكه‌وتووانی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان.
په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه مافی ڕه‌وای كورد له توركیا بسه‌لمێندرێت و كێشه‌ی په‌كه‌كه و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد لێك جیابكرێنه‌وه، داواش له په‌كه‌كه ده‌كات هه‌رێمی كوردستان جێبهێڵن و چیتر بیانوو نه‌ده‌نه ده‌ست سوپای توركیا بۆ داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان و توركیاش كۆتایی به له‌شكركێشی بهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.