هه‌ردوو باڵیۆزانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له به‌یروت سه‌باره‌ت به پێویستی پێكهاتنی حكومه‌تێكی نوێ له لوبنان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسی ئاسۆشیتد پرێس بڵاویكرده‌وه، له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا دروسی شیا باڵیۆز ئه‌مه‌ریكا و ئان گره‌یڤ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند: بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه ئابووریی و داراییه‌ی كه كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته تێیكه‌وتووه، پێویسته به‌زووترن كات به‌رده‌ست حكومه‌تێكی نوێ له لوبنان پێكبێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و دوو باڵیۆزانه رۆژێك دوای گفتوگۆكانی نێوانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه دێت كه به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ستراتیژێكی هاوبه‌ش بۆ یارمه‌تیدانی لوبنان كۆببونه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه، فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه، له گه‌یاندنی خێرای یارمه‌تییه مرۆییه‌كانیان به‌لوبنان له بواره‌كانی ته‌ندروستی و پزیشكی، په‌روه‌رده و هاوكاری خۆراك به‌رده‌وام ده‌بن .
دانیشتنی ریاز درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه‌ی ئانتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ژان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و فه‌یسه‌ل بن فه‌رحان ئالی سعوود وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه بوو كه مانگی رابردوو له ئیتالیا كۆببوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.