كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌ێنێت: هه‌موو ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: كه بە نیازن لەڕێگەی دەروازەكه‌مانه‌وه گەشت و سەردانی بۆ ئێران ئه‌نجامبده‌ن، پێویستە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ( ئەنجامی نێگەتیف ) لەگەڵیان دابێت.
كۆمه‌ڵگاكه راشیده‌گه‌ێنێت: بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییه‌ك یان گەشتیارێک بروانامەی پشکنینی کۆرۆنای لە گەڵدا نەبێت ، دەوڵەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانیه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و دەگەڕێندرێنەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بۆیە تاوه‌كو هاولاتیان تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارەکان دەکەین بەبێ هەبوونی بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وولاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێ‌نادرێت.
ئه‌و هاووڵاتییانه ئاگادار ده‌کرێنه‌وه که سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.