Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 09:10

وەزیری بەرگری عێراق : به‌ هەوڵی ھێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە شاری مووسڵ کۆنتڕۆڵکرایەوە

کوردستان TV
100%

جومعە عەناد، وەزیری بەرگریی عێراق، رایگەیاند کە چوار ساڵ لەمەوبەر ھێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا-یان لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەرھێنا.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە جومعە عناد بەبۆنەی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "چوار ساڵ لەمەوبەر بە ھەوڵی ھێزەکانی سوپا، دژەتیرۆر، پۆلیسی فیدراڵیی، بەرپەرچەدانەوەی خێرا، پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و حەشدی ھۆزەکان شاری مووسڵ لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆنترۆڵکرایەوە".

وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عەناد لە پەیامەکەیدا ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە لە میانی داگیرکردنی شاری مووسڵ بۆ ماوەی سێ ساڵ لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، زیانی زۆر بە ژێرخانی شارەکە کەوتووە و ھاتووە: "دەستخۆشی لە تەواوی ئەو ھێزانە دەکەم، کە رۆڵی گرنگیان ھەبوو لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، بە تایبەتیش ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش کە رۆڵێکی گرنگیان گیراوە لە ھاریکردنی ھێزە عێراقییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە".

جومعە عناد راشیگەیاندووە"ھیچ کات قوربانیی ھێزە عێراقییەکان لەپێناو کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ لە بیر ناکرێت و بەردەوام لە یادەوەریمان دەمێنێتەوە".

ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تێپەڕدەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.