سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رەوشی ئەمنیی پارێزگای نەینەوا، گەیشتە پارێزگاکە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ شەممە فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا گەیشتووەتە پارێزگای نەینەوا.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە ئامانج لەسەردانەکەی سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بۆ پارێزگای نەینەوا، بەدواداچوونە بۆ رەوشی ئەمنیی پارێزگاکە.
بەپێی میدیاکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە میانی سەردانەکەی بۆ پارێزگای نەینەوا، یەکە سەربازییەکانی لە پارێزگاکە بەسەرکردووەتەوە.
لهمیانهی سهردانهكهشدا نهجم جبووری، پارێزگاری نهینهوا گوتی: رۆڵی دیاری هێزهكانی پێشمهرگه له ئازادكردنی خاكی پارێزگای نهینهوا لهبیر ناكهین.
جێگای ئاماژه پێدانه ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تێپەڕدەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.