Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 16:58

هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

ئەمریکا لە میانی ھەفتەی رابردوودا، 229ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە عێراقەوە ھاوردەکردووە.

میدیاکانی عێراق لەسەر بنەمای ئامارێکی ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ئەمریکا رۆژانە، پێنج ملیۆن و 251ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە حەوت وڵاتەوە ھاوردەکردووە.

بەپێی ئامارەکە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، زیادی کردووە و گەیشتووەتە 229 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و ھەروەھا ھاتووە:"دوو ھەفتە لەمەوبەر، ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، گەیشتبووە 142 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.