Erbil 3°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 08:49

ئێسک وپروسکی سەربازێکی شەڕی ھەشت ساڵەی نێوان ئێران -عێڕاق دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%


لە چیای بن لاتی سنوری گوندی تالستای دەڤەری سیدەکان لەلایەن ھاولاتییەکە وە ئێسک وپروسکی کەسێک  دۆزراوەتەوە ، کە پێ دەچیت ھی  سەربازێکی شەڕی ھەشت ساڵەی نێوان ئێران -عیڕاق بێت .
تالیب فەقۆ کە گەنجێکی کاسب کارو دانیشتوی کوێستانی سنینە بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند:  دوێنێ ھەینی ٩-٧-٢٠٢١ لەکاتی گەڕان بەدوای کۆکردنەوەی گژو گیای کوێستانە لە گردی  بن لات لە سنوری تالستان کەشوێنە کە کێلگەی منی لێیە تەرمێکی بینوە کە تەنھا ئێسک و پروسک و پۆستالێکی سەربازی و قەیتانێک وھەندێک لە جلوبەرگەکانی ماونەتەوە ودواتر وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی پاشماوەی تەرمەکەی ژێر گل کردون  ، وەک ئەوھاوڵاتیە گوتییشی:  بەپێی ھەڵکەوتەی شوێنەکە کە نزیک کۆنە سەربازگەکانە ومێژۆی ئەوئێسک و پروسکانەش کۆنە پێ دەچێت ئەوە تەرمی سەربازێکی کوژراو لە  جەنگی ھەشت ساڵەی ئێران عێراق بێت. 
لە کاتی ھەلگیسانی جەنگی ئێران وعیڕاق کەبۆماوەی ھەشت ساڵ درێژەی کێشا بە بە ھەزاران سەرباز لەھەردوولا لەسەر سنورەکانیان کوژران کەتائێستاش ئاسەوار وپاشماوەکانی ئەونگە لەناوچە کە ماون.
مه‌هدی داود

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.