هێرشه‌كانی میلیشیاكان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیادی كردووه‌و چاودێرانی سیاسیش به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشانه بۆ لاوازی بڕیاری سیاسی له عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، چاودێری سیاسی به كه‌ناڵی حورڕه‌ی راگه‌یاندووه كه هێرشه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت .
هه‌روه‌ها شه‌ریفی ده‌ڵێت: ئه‌و میلیشیانه‌ی كه په‌لاماره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن،لاوازی بڕیاری سیاسی عێراقیان قۆستۆته‌وه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌شڵێت: پێویسته مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و گڕووپانه كۆببێته‌وه و فشار بخاته سه‌ر سه‌ركرده‌كانیان، ئه‌گه‌ریش وه‌ڵامیان نه‌بوو، ده‌بێت داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان به‌كار بێنێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.