Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:55

ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م له‌ ئارادایه‌ ؟

کوردستان TV
100%

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا هۆشداری له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌ده‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌نووس ‌ئیموجین ڤلادیمێر كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی سه‌ن-ی به‌ریتانی كارده‌كات ده‌ڵێت: له‌م ماوه‌ی دواییدا ژێر ده‌ریاییه‌ ناوه‌كییه‌كانی رووسیا(ئۆریۆل) و (كنیاز) و (ڤیبه‌ر) بۆ به‌شداریكردن له‌ نمایشی ده‌ریایی سه‌ره‌كی كه‌ له‌ سانپترس بۆرگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چوونه‌ته‌ نێو ده‌ریای به‌ڵتیك.

هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌شڵێت: بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ یه‌ك كاتدا سێ ژێر ده‌ریایی رووسیا ده‌چێته‌ نێو ده‌ریای به‌ڵتیك و ئه‌م رێوشوێنه‌ش ده‌رخستنی هێزی رووسیایه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا چۆته‌ نێو ده‌ریای ره‌ش بۆ مه‌شقكردن له‌گه‌ڵ 31 وڵاتی هاوپه‌یمان .

رۆژنامه‌نووسه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌ كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئایا ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌، رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌كی گاڵته‌ جارانه‌یه‌؟

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.