Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 16:36

ئه‌مریکا سزای به‌سه‌ر 34 کۆمپانیای قه‌واره‌دا سه‌پاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 34 كۆمپانیا و قه‌واره‌ی خسته‌ لیستی سزاكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شی بۆ په‌یوه‌ستبونیان به‌ سوپای چین و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی ئیگوێری ئیسلامی و راده‌ستكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ روسیا و ئێران گه‌ڕانده‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزا به‌سه‌ر 34 كۆمپانیاو قه‌واره‌دا سه‌پێنراون كه‌ " تێوه‌گلانیان، یان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ چالاكیه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئه‌نجامبده‌ن".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و كۆمپانیا و قه‌وارانه‌، په‌یوه‌ست بوون به‌ سوپا و سیاسه‌ته‌كانی چینه‌وه‌ به‌ئاراسته‌ی هه‌رێمی ئویغور، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ روسیا و ئێران و به‌رهه‌مه‌كانیان راده‌ستی ئه‌و دو وڵاته‌ كردوه‌.

پێشتریش ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و قه‌واره‌كانی وڵاتانی چین و ئێران و روسیای خستوه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌، به‌وه‌ش رێگا نادرێت هیچ كه‌سێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بكات و ڤیزای ئه‌مریكاش نادرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خراونه‌ته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.