Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:50

به‌هۆی نه‌بوونی کاره‌با له‌ پارێزگاکانی عێراق خۆپێشاندان به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رله‌نوێ پارێزگه‌كانی باشووری عیراق خۆپیشاندانیان به‌خۆوه‌ بینی و خۆپیشانده‌ران داوای دابینكردنی كاره‌بایان كرد له‌كاتێكدا پله‌ی گه‌رما له‌و پارێزگانه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ په‌نجا پله‌ی سیلیزی.

له‌و ڕووه‌وه‌ له‌ شاری كه‌ربه‌لا به‌سه‌دان خۆپێشانده‌ران له‌وانه‌ی كاره‌با له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانیان پچرابوو له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ شارۆچكه‌ی هندییه‌ خۆپێشاندانیان سازداو داوایان كرد وزه‌ی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانیان دابین بكرێت.

هاوكات له‌ پارێزگه‌ی میسان له‌ سێ شاری ئه‌و پارێزگه‌یه‌ خۆپیشاندان دژ به‌ نه‌بوونی كاره‌با سازدرا، به‌ڵام پارێزگاری میسان به‌دووری نه‌زانی هۆكاری سیاسی له‌ پشتی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌ هه‌بێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ شاری كووت خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ سازدرا و خۆپیشانده‌ران دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌م گه‌رمای هاوینه‌ ڕۆژانه‌ ته‌نیا شه‌ش كاتژمێر كاره‌بایان پێ ده‌درێت و داوایان كرد ڕۆژانه‌ بڕێكی باشی كاره‌بایان بۆ دابین بكرێت.

ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا دێت كه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ له‌ ناوچه‌ی باكوور كرانه‌ ئامانج و به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌و هێڵانه‌ له‌كاركه‌وتن ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ناوچه‌یه‌كی زۆر له‌ شاره‌كانی عیراق بێ كاره‌با ببن.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.