Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:53

سوپای پاسداران کوژرانی راوێژکارێکی سەربازیی لە سوریا راگەیاند

کوردستان TV
100%

ئێران كوژرانێكی راوێژکارێکی باڵای سەربازی وڵاته‌كه‌ی لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکە راوێژکارییەکەیدا لە سوریا راگه‌یاند.

ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزی ئێران لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانەوە بڵاویكردەوە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كوژرانی فەرماندەیەکی سەربازی به‌ ناوی ره‌زا سه‌فده‌ری راوێژكاری سوپای پاسدارانی له‌ سوریا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، بڕیاریشە تەرمی ناوبراو بگەڕێندرێتەوە ئێران لەشوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری میانە، لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات بەخاك بسپێردرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانیش بۆمبێكی چێندراو پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، گومان دەکرێت لەلایەن گرووپی چەکداری داعشەوە بۆمبه‌كه‌ دانرابێته‌وه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.